بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران سەبارەت بە هێرشی هێزەکانی یەمەنی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکەی ئارامکۆی عەرەبستان وێرای ڕەت کردنەوەی پاگەندەی تێوەگلانی ئێران لەو ئۆپەراسیۆنەدا، ڕایگەیاند: بابەتەکە زۆر ڕوونو ئاشکرایە و ئەمە پێکدادانێکە لە نێوان دوو وڵاتدا و یەمەنییەکان ڕاشکاوانە ئەنجامدانی ئەو هێرشەیان لە ئەستۆ گرتووە.
وەزیری بەرگری جەختی کرد: هەموو دەزانن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواو هێزەوە چاوەدێریی ئاشتی و ئاسایشی ناوچە دەکات.
حاتەمی بە ئاماژە بەوەی کە وەڵامی ئێران بە هەرجۆرە هەڕەشەیەک تەواو ڕوون و ئاشکرایە، ڕاشیگەیاند: بە هەمان لێبڕاوەییەک کە وەڵامی دەستدرێژیی کەمی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکیمان دایەوە، کاردانەوە توند نیشان دەدەین بە هەر جۆرە دەستدرێژییەک.
بۆچوونی ئێوە