بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وێرای ئاماژە بەوەی کە "قەیرانی یەمەن ھیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازیی بۆ نییە"، وتی: کۆتایی ھێنان بە سەرچاوەکانی قەیرانی ئێستا، پێویستی بە ئیرادەیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە و ئێران گەلێک جار لە پێناو کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و کۆتایی ھێنان بە شەڕ و خوێن ڕشتن لە یەمەن، لە گەڵ لایەنە جۆراوجۆرەکان و بە تایبەت چوار وڵاتی ئەورووپی دانوستان و ھاوکاریی کردووە.
شەمخانی بە ئاماژە بەوەی کە بەرگریی ھەمەلایەنە خەڵکی یەمەن هەمبەر بە دەستدرێژیی بیانییەکان، مافی ئاسایی و ڕەواوی خۆیانە، وتیشی: چەک و چۆڵی سوپای یەمەن لە لایەن خۆیانەوە دروست کراوە و داڕێژراوە و پەیوەندی دانی بە وڵاتانی دیکە خۆدزینەوە لە وەڵامدانەوەی چیەتی و هۆکاری سەرچاوەکانی کڕینی چەک و جیهازاتی پێشکەوتە لە وڵاتانی رۆژئاواییە.
وی در پایان خاطرنشان کرد: سیاسەتی ستراتژیکی ئێران کەمکردنەوەی ناکۆکی و خۆبواردن لە شەڕ و پێکدادان و هەوڵ بۆ چارەسەریی قەیرانەکانی ناوچە لە رێگەی گفتوگۆیە. هەر بۆیە بەوپەڕی ئامادەییەوە وەڵامێکی لێبڕاوانە بە ھەر چەشنە نیاز و هەڵمەتێک بۆ بەزاندنی سنووری وڵات و یان بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەینەوە.
Your Comment