AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٧ ١٠:٠٣

فەرماندەی پۆلیسی کەربەلا ڕایگەیاند:

قەدەغە بوونی گەشتی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی مەزارگەی ئیمام حسێن

قەدەغە بوونی گەشتی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی مەزارگەی ئیمام حسێن

فەرماندەی پۆلیسی کەربەلا لە قەدەغە بوونی گەشتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە دەوروبەری مەزارگەی پیرۆزی ئیمام حسێن(د.خ) و حەزرەتی ئەبولفەزل لە ڕێوڕەسمی عاشوورا هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، فەرماندەیی پۆلیسی کەربەلا ڕایگەیاند هەرگیز ئیزن نادات هیچ فڕۆکەیەک لە دەوروبەری مەزارگەی پیرۆزی ئیمام حسێن و حەزرەتی ئەبولفەزل لە ڕێوڕەسمی عاشوورا گەشت بکات.

ناوبراو زیادی کرد: هێڵی ئەمنیەتی یەکەم و دووهەم لە دەوروبەری ئەو شوێنە پیرۆزە فەرمانی تەقەیان هەیە تا بەرەو لای هەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە لە ئەو ناوچە گەشت دەکات، تەقە بکات.

فەرماندەیی پۆلیسی کەربەلا هەروەها لە جێگیر کرانی هێزی سوپا و حەشدی شەعبی بۆ دابین کرانی ئاسایش لە پارێزگا سنوورییەکانی کەربەلا هەواڵی دا.

News ID 28272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha