ئەمریکا ڕێگری لە تەیارکرانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی عێراق کردووە

وتەبێژی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق وتی: ئەمریکا ڕێگری کردووە لە تەیار کرانی وەزارەتی بەرگری، سوپا، هێزی ئاسمانی و پەدافەندی ئاسمانی عێراق لە ساڵەکانی نێوان ٢٠١٠ تا ٢٠١٣ و ئاکامی ئەو ڕێگرییەش هێرشی داعش بۆ سەر عێراق بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح وتی: ئەمریکا ڕێگری کردووە لە تەیار کرانی وەزارەتی بەرگری، سوپا، هێزی ئاسمانی و پەدافەندی ئاسمانی عێراق لە ساڵەکانی نێوان ٢٠١٠ تا ٢٠١٣ و ئاکامی ئەو ڕێگریەش هێرشی داعش بۆ سەر عێراق بوو.

ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەتی عێراق ئەبێ خێرا لە گەڵ وڵاتانی ناسراو لە بواری سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕێککەوتن واژۆ بکات تا هەرێمی ئاسمانی عێراق دوور بێت لە دەستێوەردانە بیانییەکان.

شیاوی باسە کە چەند ڕۆژ پێشیش فەلاح خەفاجی نوێنەری هاوپەیمانی نەسر لە پەرلەمانی عێراق داوای لە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کردبوو کە لێژنەی سەربازی عێراق بنێرێتە سێ وڵات بۆ کڕینی سیستەمی بەگری ئاسمانی پێشکەوتوو.

News Code 28270

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =