بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد عەلی قاسمی سەرۆکی حەوزەی هونەری ئیلام وتی: هەشتەمین کۆڕی شینگێریی شێعری کوردی "شین" بە بۆنەی رۆژانی مانگی موحەڕڕەم و بە تەوەری شێعری عاشوورایی و ئایینی لە شاری ئیلامی ناوەندی پارێزگا بەڕیوە دەچێت.
وتیشی: لەو ڕێوڕەسمەدا ئەلبومی شێعری شاعێرانی کوردی بێژی شینی عاشوورایی و ئایینی ڕوونوێنی دەکرێت.
سەرۆکی حەوزەی هونەری ئیلام بە ئاماژە بەوەی کە کۆڕی شینگێریی شێعری کوردی "شین" لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوییەوە ساڵانە و هاوکات لە گەڵ چلەی ماتەمینی حسێنی (دخ) بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند: لەو ڕێوڕەسمەدا وێرای کردنەوەی پیشانگای وێنەگری "تەڵایەداران" لە رۆژانی دەیەی یەکەمی مانگی موحەڕەم لە شەقامی تاڵەقانی شاری ئیلام بە هاوکاریی ڕێکخراوی فەرهەنگی و وەرزشیی شارەوانی ئیلام، وێنەگرانی هەڵبژاردە و چالاک خەڵات دەکرێن.
Your Comment