خاتوونێکی مەهابادی پلەی دووهەمی کیک بۆکسینگی ئێرانی مسۆگەر کرد

سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مەهاباد لە مسۆگەر کردنی پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی ژنانی ڕەزمی کاری ئەو شارستانە لە کێبڕکێیەکانی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قرنی موستەفاپوور ڕایگەیاند: کێبڕکێیەکانی کیک بوکسینگ لە ژێر ناوی گرووپی شەڕکەران بە ئامادە بوونی ١٢ پارێزگا و ١٥٠ ژنی ڕەزمی کا لە سەرتانسەری ئێران بە میوانداری تەبرێز بەڕێوە چوو.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو کێبڕکێیانە تیمی کیک بوکسینگی مەهاباد کە بە نوێنەرایەتی لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا و بە سەرپەرشتی نەسرین سەبزی لە کێبڕکێیەکانی ناوخۆیی ئامادە بوو، پلەی دووهەمی گرووپیی مسۆگەر کرد.

موستەفاپوور وتیشی لە ئەو کێبڕکێیانە ڕەزمی کارە مەهابادییەکان لە بەشەکانی ستایلی لایک کنتاکت، ستایلی لوکیک، ستایلی هونەرە تاکەییەکان و بەرگری تاکەیی بە گشتی ١٦ میدالیایان دەست خست کە لە ئەو ڕێژەیە پێنج میدالیا زێڕ، ٦ میدالیا زیو و پێنجیشی برۆنز بوو.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو کێبڕکێیانە ٦ بۆ ٨ ی خەرمانان لە تەبرێز بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا تیمی ئازەرایجانی ڕۆژهەڵاتی پلەی یەکەم و تیمی خووزستان و گیلان بە شێوەی هاوبەش لە پلەی سێهەمی تیمی وەستان.

News Code 28183

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =