AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٠ ١٤:٢٤

بە ئامادە بوونی ئەمیر سەباحی فەرد؛

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خاڵ پێکی " کیان" لە تاران ڕوونوێنی کرا

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خاڵ پێکی " کیان" لە تاران ڕوونوێنی کرا

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خاڵ پێکی کیان بە مەکینەی جێت بە ئامادە بوونی فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکات لە گەڵ ١٠ ی خەرمانان ڕۆژی پەدافەندی ئاسمانی و بە ئامادە بوونی ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کیان کە مەکینەی جێتی لە سەرە، ڕوونوێنی کرا.

ئەمیر سەباحی فەرد فەرماندەی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کیان وتی: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کیان لە دوو جۆر و بە توانایی خێرای زۆر بۆ ئۆپراسیۆنی شوێنگیری و ناسینەوە و بەردەوام بوونی گەشتی زۆر بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی خاڵ پێکان داڕێژراوە.

ناوبراو وتیشی: ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە دەتوانێت بە بەردەوام بوونی گەشتی زۆر، ئامانجگەلێکی زۆر دوورتر لە سنوورەکانی وڵات بپێکێت و بەرگرییەکە لە خاکی دوژمن ئەنجام بدات.

News ID 28151

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha