حەشارگەی ئەبوو محەمەد جولانی بوردومان کرا

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە ئەبوو محەمەد ئەلجەولانی، سەرکردەی بەرەی نوسرە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کراوەتە ئامانج.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە،ئەبوو محەمەد جەولانی سەرکردەی بەرەی نوسرە ئەمڕۆ لە دەڤەری ئەدلەب کەوتووەتە بەر بوردومانی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی دژە داعش.
ئەو مەزرایەی ئەبوو محەمەد ئەلجەولانی تێدا بووە بوردومان کراوە و تا ئیستا هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی سەرکردەی بەرەی نوسرە نییە. 
سەرچاوەکانی سەر بە بەرهەڵستکارانی سووری لە کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ۴۰ کەسی سەر بە حەراسەلدین لقی ئەلقاعیدە بە هۆی ئەو بوردومانە لە دەڤەری باکووری ئەدلەب  هەواڵیان داوە.

News Code 28134

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =