بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەوید محەمەد زادە، ئەکتەری گەنج و ناسراوەی کوردی ئیلامی، شەوی ڕابردوو (هەینی) لە بیست و یەکەمین جەژنی یانەی سینەمای ئێران کە لە ناوەندی کۆبوونەوەکانی تاوەری میلادی تاران بەڕێوەچوو، بۆ جارێکی دیکە درەوشایەوە و خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی بۆ دەورگێڕان لە فیلمی "سوورپێست" مسۆگەر کرد.
محەمەد زادە لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی، بە دوو هۆوە خۆی بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە بە خۆش شانس و بەختەوەر زانی و وتی: بەربژێرانی دیکەی خەڵاتەکە واتە هووتەن شەکیبا و پەیمان مەعادی لە هاوڕێیانی خۆشەویستمن و وەرگرتنی خەڵات لە دوو کەسایەتی ناسراوەی وەک عادڵ فردەوسی پوور (پێشکەشکاری ناسراوەی تۆپی پێ) و مازیار میری (دەرهێنەری ناسراوەی سینەما)ـم بە نەسیب بووە.
شایانی باسە لەو ڕێوڕەسمەدا فەرهاد ئەسلانی ئەکتەری دیکەی کوردی سینەمای ئێران، بۆ دەورگێران لە فیلمی "مێشکە چکۆلە ژەنگ هێناوەکان" باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواوکەری پیاوی پێبەخشرا.
Your Comment