ئەردۆغان هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات

سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بە دەستی دەستی کردن لە ڕاگەیاندنی ناوچەی ئارام لە سنووری سووریا و تورکیا هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردۆغان لەكاتی ئامادەبوونی لە رێورەسمەكانی یادكردنەوەی سەركەوتنی جەنگی مەلازگرد لەویلایەتی مووش بەسەر سەلجووقییەكاندا رایگەیاند: ئەگەر بێتوو واشنتۆن لەسەر درووستكردنی ناوچەی ئارام دەستی دەستیمان پێبكات ، ئەوە توركیا پلانی تایبەتی خۆی جێبەجێ دەكات.

ئەوە دوایین پەیام‌ و هۆشداری ئەردۆغان بوو لەسەر دروستكردنی ناوچەی ئارام، كە لەبەشێكی تری قسەكانیدا رایگەیاند: پلانی توركیا ئامادەیە و هێزەكانی بەم نزیكانە دەچنە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات .

لەسەر دروستكردنی ناوچەی ئارامیش لە سوریا ئەردۆغان جەختیكردەوە كە زۆری پلانەكان لەناوچەكە لەئامانجەكانمان ساردمان ناكاتەوە .

شەری مەلازگرد لە ٢٦ی ئابی ١٠٧١ روویدا و تێیدا سوڵتانی سەلجووقی ئەلب ئەرسەلان توانی سوپای بیزەنتییەكان بشكێنێت، ئەوەش دەرفەتی بۆ توركەكان كردەوە تا دەست بەسەر ناوچەی ئاسیای ناوەراستدا بگرن، كە ئێستا ناسراوە بە توركیا .

News Code 28079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =