بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ واشنتۆن توانیوویانە سەبارەت بە ناوچەی ئارام ڕێک بکەون، هەروەک زۆر بابەتی دیکە کە هەندێک لایەن پێیان وابووە بابەتی گفتوگۆکردن نین.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە "ئەنقەرە دواخستنی بەرنامەی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە ئەمریکا قبووڵ ناکات و هۆشدارییان داوە ئەگەر ئەوەی لەسەری ڕێککەوتوون جێبەجێ نەکرێت، بە زەبری هێز یەپەگە لەو ناوچانە دەردەکەن".
ئەردۆغان ئاماژەی کردووە سەر ئەوەش یەکمایەتیمان گفتوگۆ و هاوکارییە، بەڵام ئەگەر ناچار بکرێین و کات بەفیڕۆ بدرێت، ئەوە تورکیا پلانی جێگرەوەی خۆی جێبەجێ دەکات و بە هێزی ئاسمانی و وشکانی دەچێتە باکووری سووریاوە.
ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەنقەرە و واشنتۆن لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە سووریا ڕێککەوتن، هەرچەندە وردەکاریی ڕێککەوتنەکە بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشتر تورکیا داوای کردبوو بە قووڵایی ٣٢ کیلۆمەتر بچێتە ناو خاکی سوریا و ناوچەیێکی ئارام بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە سورییەکان کە لە تورکیا نیشتەجێن، بکاتەوە.
Your Comment