شانی زیندووی لەش بە چەند چرکە چاپ دەبێت

توێژەران شێوازێکیان بۆ بایۆپرینتی شانە زیندووەکان لە چەند چرکەدا دۆزیوەتەوە کە بە یارمەتیی ئەو تەنانەت دەتوانن ئەندامێکی تەواوی لەش بە تەواوی جاپ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئەنگجێت، بایۆپرینت پۆتانسیەلێکی زۆری هەیە بۆ دەرمانی برینەکان، تاقی کردنەوەی دەرمانەکان یان تەنانەت گۆڕینی ئەندامێکی کامڵی لەشی مرۆیی. بەڵام لە ئێستادا توانستی پرینت و خێراییەکەی بەرتەسکە. کەواتە ناکرێت بە پێی وێنەیەک شانی تایبەتی پرینت بکەن. بەڵام بەزوویی ئەو ڕەوتە گۆڕانی بە سەردا دێت.

توێژەرانی زانکۆیEPFL  بە هاوکاریی ناوەندی پزیشکیUtrecht  جۆرێک سیستەمی تیشکیان بەرهەم هێناوە کە توانستی بایۆپرینتی شانە ئاڵۆزە و زیندووەکانی لە چەند چرکەدا هەیە. بە بەراوەرد لە گەڵ شێوازەکانی ئێستا، ئەو ڕەوتە پێشکەوتنێکی گرینگ دێتە ئەژمار.

ئەو شێوازە کە ناوی "بایۆپرینتی دەفرایەتییە"یە، بە پەرەنگی لەیزێری بۆ سەر بۆرییەکی ڕوو لە وەرسووڕان و هەڵگری هیدرۆژلیی پڕ لە سێلوولی بنەمایی، شانەکە دروست دەکات و دەکرێ بە تەرکیز کردنی وزەی لەیزێری لە سەر شوێنێکی تایبەتی ئەو شانە بەرهەم هاتووە، توند و سفت بکرێت و بەو جۆرە لە ماوەی چەند چرکەدا بیچمێکی سێ ڕەهەندی بەرهەم دێت و پاشان دەکرێ سێلوولەکانی ئەندوتیال بەو سانەوە زیاد بکرێت.

هەڵبەت ئەم پرینتێرە هێشتا بۆ کەڵک وەرگرتن لە جیهانی واقیعی ئامادە نییە، بەڵام کاردکردەکانی تەواو بەرچاوە و توێژەران لە سەر ئەو بڕوایەن کە دەکرێت بە یارمەتیی ئەو پرینتێرە بە خێراییەکی بەرچاو ئەندامانی لەشی تایبەت بە کەسەکان لە پێناو ئیمپلێنت و سارێژکردنی بەشگەلێکی لەش پرینت بکەن.

News Code 28049

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =