AP ١٣٩٨ خەرمانان ٤ ١٠:٤٩

بە بەشداریی بەشکۆی خەڵک؛

یادی گیان بەختکردووەکانی ژینگە لە مەریوان بەڕێوەچوو

یادی گیان بەختکردووەکانی ژینگە لە مەریوان بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی گیان بەختکردنی ژینگەپارێزانی مەریوانی لە سەر گڵکۆی ئەم دوو ژینگەپارێزە لە گۆڕستانی دارسەیرانی مەریوان بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو ۳ی خەرمانان، ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی مەریوان و لایەنگرانی پاراستنی ژینگە بە کۆبوونەوە لەسەر گڵکۆی ژینگە پارێز" شەریف باجوەر" و " ئۆمید کۆنەپۆشی"دوو گیان بەخت کردووی ژینگە کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی کوژاندنەوە ئاگری دارستانەکانی مەریوان گیانیان لەدەستدابوو، یادی ئەو دوو کەسەیان بەرز ڕاگرت.

 شەریف باجوەر و ئومید کۆنەپۆشی، دوو ژینگەپارێزی کوردی خەڵکی مەریوان و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا رۆژی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە دەورووبەری مەریوان لەگەڵ  دوو ژینگەپارێزی تر گیانیان بەخت کرد.

News ID 28037

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha