بشێوی نانەوە هەوڵی نوێی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەم دواییەدا جووڵەی گوماناویی لە ئەو وڵاتە دەست پێکردووە کە نیشاندەری بڕیاری واشنتۆن بۆ دروست کردنی ئاڵۆزی و بشێوی نانەوەی نوێ لە ئەو وڵاتەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نیودەوڵەتی-ڕامین حسێن ئابادیان: جووڵە دژبەرانەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتاییان بۆ نییە. لەم دواییەدا جووڵەگەلێک لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمریکاوە لە بەغدا بینراوە کە باس لە پیلانڕێژی نوێی ئەو وڵاتە دژی عێراقە؛ پیلانگەلێک کە وادیارە خاڵی کۆتایی بۆ لەبەرچاو نەگیراوە.

لەم دواییەدا هەژماری ئەمریکییەکانی ناو باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق پۆستگەلێکیان بڵاو کردووەتەوە کە هەر هەموویان دژی هێزە چەکدارەکانی عێراق بووە. لە ئەو پۆستانە وێڕای سووکایەتی بە هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ئەوان وەکوو هێزی سەر بە لایەنێک و ناسەربەخۆ باس کراوە.

ئەم هەوڵەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاستیدا بە ئامانجی دروست کردنی دوو دەستەیی و چەند دەستەیی لە هێزە چەکدارە یەکگرتووەکانی عێراق ئەنجام دەبێت؛ ئەو هێزانەی کە بە گیان فیدایی تەواوەوە توانیان بە سەر تیرۆریزمی تەکفیری داعشدا زاڵ ببن و کۆتایی بهێنن بە دەسەڵاتدارییان بە سەر شوێنە ستراتیژیکەکاندا. ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی لە ئەو هەوڵانەی باڵوێزخانەی واشنتۆن لە بەغدا، لاواز کردنەوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق و دروست کردنی بەستێن بۆ گەڕانەوەی دووبارەی داعش بۆ ئەو وڵاتەیە. ئەو باڵوێزخانە تەنانەت پێشینەی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراقیشی هەیە.

بەڵام دەستێوەردانەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراق تەنانەت دەنگی ڕای گشتی ئەو وڵاتە و خەڵکیشی بەرز کردووەتەوە بە شێوەیەک کە بەردەوام بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە دەبینین. بۆ نموونە، نزیک بە ٣ هەفتە لەمەوبەر بوو کە خەڵکی عێراق لە نەینەوا لە ئیدانە کردنی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا دەستیان دایە خۆپیشاندانی بەربڵاوەوە. بەشدار بووانی ئەو خۆپیشاندانە وێءڕای وتنەوەی دروشمی دژە ئەمریکی داوای ڕاگرتنی دەستێوەردانەکانی باڵوێزخانەی واشنتۆن لە بەغدا لە کاروباری ناوخۆیی عێراقیان دەکرد.

ئەو هەوڵانەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە حاڵێکدایە کە لە کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتی عادڵ عەبدولمەهدییەوە، ئەو وڵاتە لە درێژەی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییە ناوچەییەکان هەوڵ دەدات؛ ئاڵۆزیگەلێک کە ئاکامی سیاسەتەکانی ئەمریکا و هەروەها هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکەی، سەریان هەڵداوە.

بەغدا پێی وایە کە بەردەوام بوونی ئاڵۆزییەکان بۆ تەواوی وڵاتانی ناوچەکە پاشهاتی نەرێنی بەدواوە دەبێت و هەر بۆیە لە هەلی جیاواز بۆ چارەسەری ئەو ئاڵۆزیانە کەڵک وەردەگرن. عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش پێشتر لەم پێوەندییەدا وێڕای جەخت لە سەر پێویست بوونی کەم کردنەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی لە هیچ هەوڵێک لە ئەو بوارە خۆی نابوێرێت و هەوڵ دەدات تا ئەو ئاڵۆزیانە کەم بکاتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نشتمانی عێراقیش لەم دواییەدا لە دیدار لە گەڵ متیو تولر باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا بە جەخت لە سەر کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، نیسبەت بە پاشهاتی ئاڵۆزییەکان هۆشداریی دا و داوای هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی بۆ چارەسەری کێشەکانی کرد.

بەغدا بە باشی دەزانێت کە هۆکاری سەرەکی و بنەڕەتی ئاڵۆزییەکانی ئێستا لە ناوچەکە، زنجیرە هەوڵگەلێکن کە ئەمریکا ئەنجامی دەدات. هەر بۆیە، بەغدا هەوڵ دەدات تا بە بێ سەرەنج بە زنجیرە سیاسەتەکانی ئەمریکا، لە درێژەی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە هەنگاو هەڵبگرێت؛ پرسێک کە بووەتە هۆی ئەوەی کە باڵوێزخانەی ئەمریکا بەغدا بۆ ڕێگری لە بەردەوام بوونی، هەوڵی بدات. ڕێک هەر بەو هۆکارەیە کە دەبینین هەژماری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسگەلێک بڵاو دەکەنەوە کە دەتوانێت بەستێن بۆ سەرهەڵدانی قەیران دروست بکات.

لە ڕاستیدا بەرپرسانی عێراقی پێیان وایە کە هۆکارەکانی دروست کردنی قەیان لە ناوچەکە لەوانە ئەمریکا، عەرەبستان و ئیمارات ناتوانن خۆیان لە پاشهاتەکانی ئەو قەیرانانە دوور بکەنەوە. ئەوە بەو مانایەیە کە ئەگەر ئاگری قەیرانەکان لە سیاسەتە فرەخوازانەکانی ئەمریکاوە سەرچاوە بگرێت، ئەوان و هاوپەیمانەکانیان لە بڵێسەی ئاگری ئەو قەیرانانە دەسووتێن و ئەو جۆرە نییە کە تەنیا وڵاتانی تر تاوانی قەیرانەکان بدەن.

هەر بۆیە، ئەوەی کە بەغدا- بە پێچەوانەی خواستی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق- لە سەر جەختی هەیە، چارەسەری ئاڵۆزییەکانی ئێستا لە ناوچەکە لە ڕێاگ گفتوگۆ و دانوستانی سیاسییە؛ ڕێک ئەو شتەی کە ئەمریکییەکان لە گەڵی دژایەتیان هەیە چونکوو هەبوونی خۆیان لە ناوچەکە و هەروەها عێراق لە گرەوی ئاڵۆزی و ئاژاوە دەبینن. ئەگەر قەیران و ئاڵۆزی و ئاژاوەکان چارەسەر ببن، ئەمریکییەکان خۆیان بە باشی دەزانن کە بیانوویەکی تریان بۆ مانەوە لە ناوچەکە نییە. کەواتە واشنتۆن بە دوای ئەوەیە تا لە ڕێگای دروست کردنی قەیران و داخستنی ڕێگاکانی چارەسەری ئاشتیانەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە واتا گفتوگۆی سیاسی، بیانووی هەبوونی خۆیان لە ناوچەکە پاساو بدات.

بە پێی ئەوەی کە باس کرا، هەوڵی ئەم دواییەی بەغدا لە دەستپێکردنی ڕەوتی ڕۆڵ گێری بۆ کەم کردنەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە بۆ ئەمریکییەکان ناخۆش بووە و کەواتە ئەو وڵاتە، هەڵمەتێکی نوێی بۆ باڵوێزخانەی خۆی لە بەغدا لەبەرچاو گرتووە و ئەوەش، بڵاو کردنەوەی بیری هەڵە لە ڕێگای مێدیاکانەوە بۆ دروست کردنی ئاڵۆزییە، تا بەم شێوە بەرپرسانی عێراقی لە بەردەوام بوونی ئەو ڕێگا پاشگەز بکەنەوە.

News Code 27934

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =