بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرمادنەی هێزی هەوافەزای سوپا وتی: ئەمڕۆکە ئەو سەرکەوتنانە کە لە چوارچێوەی هەوافەزا بەدەست هاتووە و نەتەوەی ئێران دەیبینن بە هۆی متمانە کردن بە گەنجان بەدەست هاتووە. زیاتر لە سەدا ٧٠ ی بەرپرسان و فەرماندەکان لە هەوافەزای سوپا تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵە کە باوەڕمان پێیان کردووە و ئەمڕۆ ئاکامەکەی دەبینین، ئەگەر لە ئەم نمانە لە بەشەکانی تری وڵات کەڵک وەربگرین ئەو پێشکەوتنە کە لە سوپا و هەوافەزا ئەمڕۆ دەیبینین لە بەشەکانی تریش دەیبینین.
سەردار حاجی زادە وتی: لە هەوافەزا قۆناغەکانی وەرگرتن و پەروەردەی هێزەکان بە باشی ئەنجام دەبێت و ئێمە ئەو هەلەمان داوەتە گەنجەکان و ئەمڕۆکە لە بواری مووشەکی لە ئاستی ناوچەکە پلەی یەکەممان هەیە و لە ڕیزی چەند هێزی یەکەمین لە جیهاندا. لە بواری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیش هەر وایە. لە بواری پەدافەندیش، گەلی ئێران ئەوەی کە لە ڕابردوو سەبارەت بە تواناییەکان بەرهەم هێنانی ڕادار و مووشەک وتبوومان لە تێکشکانی گەورەترین و پێشکەوتووترین فڕۆکەی سیخوڕی ئەمریکا بینیان.
بۆچوونی ئێوە