ئەمریکاییەکان ڕێگری سەرەکین لە ڕێککەوتنی دەوڵەتی سووریا و کوردەکان

 بریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری نێوەدەوڵەتی مەجلیس وتی: ئەمریکاییەکان لە یاری لەگەڵ کوردەکانی سووریا تەنیا ڕێگری سەرەکین بۆ دانوستان و ڕێککەوتنی دیمەشق و کوردەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەدنان حەسەن مەحموود باڵوێزی سووریا لە تاران دوێنێ لە گەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، بریکاری سەرۆکی مەجلیسی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

عەبدوڵڵاهیان لەم دیدارەدا بە دووپات کردنەوەی پشتگری هەمە لایەنەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوڵەتی یاسایی سووریا، هیوای خواست بە زووترین کات ئارامی و پاوەجێی بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

 ئەو بە ئاماژە بە شەڕی ئابووری ئەمریکا دژی ئێران زیادی کرد: ئێران بەردەوام دەبێت لە سیاسەتەکانی بۆ جێگیرکردنی پاوەجێی و ئاسایش لە ناوچەکە و سوورە لەسەر یەکپارچەیی سووریا و ڕێگری دەکات لە هاتنە دی سیاسەتەکانی دوژمنان بۆ دابەش کردنی هەندێ وڵاتی ناوچەکە.

ئەوەشی وت کە دەبێ ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆتایی بە ئامادەبوونی نایاسایی سەربازی ئەمریکا لە سووریا بێنێت و دووپاتی کردەوە کە ئێران هەر چەشنە کردەوەیەکی سەربازی هێزە بیانییەکان لە سووریا بە بێ ئاگاداری دەوڵەتی دیمەشق بە نایاسایی و دژی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەزانێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە کوردەکان بەشێکی حاشاهەڵنەگر لە کۆمەڵگای سووریان کە ڕۆڵی بەرچاویان لە سیاسەتدا هەیە، وتی: ئەمریکاییەکان لە یاری لەگەڵ کوردەکانی سووریا ئامانجی خێرخوازانەیان نییە و ڕێگری لە دانوستان و ڕێککەوتنی نیوان کورد و دەوڵەتی دیمەشق دەکەن.

News Code 27929

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =