دارێکی دەستکرد هێندەی دارستانێک هەوا خاوێن دەکاتەوە

دارێکی دەستکرد لە مەکزیکا هێندەی ٣٦٨ داری سروشتی پیسایی هەوا و ژینگە لە خۆدەگرێت و هەسوا خاوێن دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دیجیتاڵ ترێندز، بە ئاگاداری لەوەی کە دارەکان شێوازێکی سروشتین بۆ خاوێن کردنەوەی هەوای ژینگەی مرۆیی و ئێستا لە مەترسیی لە ناوچوونن، کۆمپانیایەکی نوێ لە مەکزیکا بە ناوی بیۆمی هەستاوە  بە بەرهەم هێنانی دارگەلێکی دەستکرد کە دەتوانن هێندەی ٣٦٨ درەختی سروشتی، پیسایی هەوا هەڵمژنە ناو خۆیان و ژینگە خاوێن بکەنەوە.

ئەو دارە دەستکردانە کەشێکی زۆریان پێویست نییە بو بەهرە لێ وەرگرتنیان لە فەزای شاری و شوێنە پڕ هاتوچۆکاندا بە ئاسانی مومکینە و تێچووی چاندنی هەرکام لەو دارانە ٥٠ هەزار دۆلار ڕاگەیێندراوە.

ئەو داراننە بە ناوی بیوارین نزیکەی ٤،٢ مەتر بەرزن و لە وردە قەوزەکان پێکهاتوون کە دەتوانن دی ئۆکسیدی کەربۆن و پیساییەکانی دیکەی هەوا و ژینگە هەڵمژن و لە بری ئەوان ئۆکسیژێنی خاوێن بدەنە دەرێ و تا ئێستا لە وڵاتانی مەکزیکا، کلۆمبیا و پانامادا بە سەرکەوتوویی کەڵکیان لێ وەرگیراوە.

News Code 27926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =