بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیوان کاشفی ڕایگەیاند: سەدا ٦٠ ی هەناردە کردنەکانی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەیە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان بە وتنی ئەوەی کە ساڵی ڕابردوو ئێران توانی لە کەشی بازرگانی عێراق بکەوێتە پێش ڕکابەری هەمیشەیی خۆی واتا تورکیا ، جەختی کرد: بڕی دانوستانی بازرگانی و هەناردە کردنی ئێران بۆ عێراق گەیشتووەتە نزیک بە ٩ ملیار دۆلار.
ناوبراو وتیشی: نزیک بە سێ ملیار دۆلار لە هەناردە کردنەکانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان بووە.
کاشفی وتیشی: هەرێمی کوردستان بە پێشینەی بازرگانی لە گەڵ ئێران، دەروازەی هەناردە کردنی کاڵا ئێرانییەکان بۆ بازاڕەکانی عێراقە.
Your Comment