پێکهێنانی ناوچەی ئەمن کوردی سووریا ئیفلیخ دەکات

ڕزگار بوونی کوردەکانی سووریا لە سێبەری بەرنامەی تورکیا و ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن ناڕوون و تەماوییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشناڵ ئینترستس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرەتاکانی ئەم مانگە ڕایگەیاند کە لێژنەی سەربازی تورکیا و ئەمریکا لە سەر پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا، بۆ نیشتەجێ کردنی ئاوارە سوورییەکان کە لە ساڵی ٢٠١١ بە هۆی شەڕەوە لە ئەو وڵاتە هەڵاتوون، ڕێککەوتوون.

یەکێک لە کێشەکانی ئەو ڕێککەوتنە ئەوەیە کە ئەو ناوچە پێشنیار کراوە لە ناوچەیەک کە ئێستاکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانە جودا دەبێتەوە. واشنتۆن هێزە کوردییەکان هاوپەیمانی سەرەکی خۆی لە شەڕ دژی داعش دەزانێت بەڵام ئەنقەرە ئەوان بە لقێک لە کوردەکانی تورکیا دەزانێت کە لە ١٩٨٠ وە لە گەڵ دەوڵەتی تورکیا شەڕ دەکەن.

نزیک بە ٤ ملیۆن ئاوارەی سووری لە تورکیان. تورکیا دەیەوێت بە پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا، ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە تا لە گوشارێک کە ئەو ئاوارانە خستوویانەتە سەر سەرچاوە ناوخۆییەکانی تورکیا و هەروەها دروست کردنی کێشەی سیاسی،خۆی ڕزگار بکات. بەڵام بە پێی لێکدانەوەکانی تورکیا، پێکهێنانی ناوچەی ئەمن دەرفەتێکە بۆ ڕاونانی هێزە کوردییەکان لە سنووری تورکیا و بەم شێوەیە، دەرفەتی کۆبوونەوەی شوناسی کوردی کە بیانەوێت ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئەو وڵاتە بگرنەوە، لە ناو دەچێت. کەواتە ڕێککەوتنی ئەم دواییە یاریەکی هەمە لایەنە براوە بۆ تورکیا لە بەرانبەر ئاڵۆزتر بوونی دۆخی کوردەکان دەبێت.

کوردەکان لە هەموو لایەکەوە لە بن بەست و گەمارۆدان. تورکەکان ئەوان بە تیرۆریستێک ناو دەبەن کە بە دوای جودا کردنەوەی بەشێک لە خاکی تورکیان، دەولەتی سووریاش هەر بە ئەو چاوەوە دەڕواننە کوردەکان و ئەوانە بە لەمپەرێک بۆ کردەیی کردنەوەی بەڵێنی بەشار ئەسەد بۆ کنترۆڵی بست بە بستی خاکی سووریا دەزانن.

ڕکابەرەکانی تر لە ناوچەکە لەوانە پاشماوەکانی داعش و ئەلقاعیدە و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تر لە گرووپە ئیسلامگەراکانی تر و هەروەها گرووپگەلێکی تری بیانی کە لە خاکی سووریان. هەموو ئەم ئەکتەرانە بەردەوام هەول دەدەن بۆ کۆنترۆڵ کردنی پاشماوەی پێکهاتەکان لە سووریا و ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوردەکان لە نێوانیاندا گیریان کردووە.

ئەمریکا دەیەوێت گوشارەکان لە سەر کوردەکان لابەرێت و ئەوان لە لەناوچوون ڕزگار بکات. بەڵام لە لایەکەوە، ئەمریکا باش دەزانێت کە کوردەکان شەڕکەری باشن و کاریگەرترین ئامێری خۆجەیین کە لە ڕێگای ئەوانە دەتوانن ئەو گرووپانە کە هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، سەرکوت بکەن.

کەواتە ئەبێ چ بکەن؟ تا کاتێک کە ئەو شەڕە لە سووریا درێژەی هەیە، ئەم ئاوارانە پێویستیان بە گیان پەنایەک هەیە و کوردەکانیش شەریکێکی بەنرخ لە ڕەوتی شەڕی ئەمریکا لە گەڵ داعش و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سووریان.  ئەمریکا نابێت ئیزن بدات کە ئەوان ببنە قوربانیی دەوڵەت.

News Code 27901

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =