بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید محەمەد حسێنی شاهروودی پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ (پێنج شەممە) لە کۆبوونەوەی زانایان ئایینی پارێزگای کوردستان، بە ئاماژە بە ناوەندی ئیمام شافعی وەک یەکەمین ناوەندێک لە بواری ڕاهێنانی و فێرکاریی ڕێباز و مەزهەبی ئیمام شافیعی لە کوردستاندا، ڕایگەیاند: وەک شەهیدی گەورەی پارێزگا مامۆستا شێخولئیسلام لە دوا دیمانەیاندا ئاماژەیان پێ داوە، مەزهەبی شافعی نزیکترین مەزهەب بە جەعفەرییە.
نوێنەری وەلی فەقێ ڕاشیگەیاند: کۆنگرەی ئیمام شافعی یەکێکە لەو پرۆگرامانەی بە ناوی کوردستاندا گرێی خواردووە، لە کاتێکدا کە چەند پێش کۆنگرەی لە ئێران و وڵاتانی تانزالیا، ئەندۆنزیا و عێراقدا بەڕێوە چووە.
ئایەتوڵڵا حسێنی شاهروودی بیری هێنایەوە: کرانەوەی ماڵپەڕی شافعینیووز یەکێکە لەو کارانەی بۆ پەرەدان بە مەزهەبی شافعی لە کوردستان ئەنجام دراوە و بە پێنج زمانی زیندووی جیهان پێڕەوانی ئەو مەزهەب و ڕێبازە ڕۆماڵ دەدات.
Your Comment