بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵاو ڕەئیسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆڕی بنەماڵە شەهید و گیان فیداکان، هەڵکەوتەکان و چالاکنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی پارێزگای کوردستان لە سنە، وتی: دەسەڵاتی داد ئەرکی بەرگری لە مافی خەڵک و بەرگری لە ئەوانی لە سەروو هەموو چالاکی و پلانەکانی خۆی داناوە و لە شوێنگیری ئەو ڕێگا پتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەیی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ گەندەڵانی ئابووری و کۆمەڵایەتی وتی: خودای گەورە مافی خەڵکی بە ئەوان بەخشیوە و هەر بۆیە ئەبێ ئێمە هەوڵ بدەین تا کەسێک پێشێلی نەکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی دەسەڵاتی داد لە درێژەی بەرگری لە مافی شارۆمەندی ، زیادی کرد: لە دەسەڵاتی دادیش شوورای مافی شارۆمەندی چالاکە و لەم پێوەندییەدا چالاکییەکانی خۆی شوێنگیری دەکات.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە درێژەی قسەکانی خۆی وێڕای ئاماژە بە دۆزی قاچاخ لە وڵات، وتی: هەبوونی دیاردەی وێرانکەری قاچاخی کاڵا و دراو وڵاتی لە گەڵ کێشەیەکی جیدی بەرەوڕوو کردووەتەوە و هەموو بەرپرسان ئەبێ لە درێژەی ڕیشەکێش کردنی ئەو دیاردە هەوڵ بدەن.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بەرەوڕوو بوونەوە لە گەڵ قاچاخ بە واتای ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڵبەر نییە، وتی: جەختی ئێمە لە بواری قاچاخ جۆری ڕێکخراوییەکەیە کە ئەبێ ڕووبەڕوو بوەستینەوە و هەروەها پێویستە پرسی کۆڵبەریش ڕێک بخرێت.
Your Comment