بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو فەرماندەی باڵای کۆپاپۆری ئەمریکیی ئابراهام لینکۆڵن کە لە ئاوەکانی رۆژهەلاتی ناڤینە، لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی CNBC وتیان کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچە نەک بە ئامانجی شەڕ، بەڵکوو بۆ پێشگری لە ئێرانە.
ڤالتێر سلاتێر و ڤیلیام ڕید دوو فەرماندەی باڵای کۆپاپۆری ئابراهام لینکۆڵن، وتیشیان: ئامادەبوونی ئێستای ئەو کۆپاۆرە لە باکووری دەریای عەرەب لە پێناو پێشگری و دەستەبەرکردنی ڕەوتەی هاتوچۆی پاپۆرەکان لە کەنداوی فارس و تەنگەلانی هورمۆزە.
شایانی باسە کە ئەمریکا چەند مانگ لەوە پێش ڕایگەیاند کە بۆ "بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەگەلی نوێی ئێران"، کۆپاپۆری فرۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن کە پێکهاتووە لە ٤٤ فرۆکەی جەنگی، کۆپتەر و فرۆکەکانی دیکە و ٥٤٠٠ پێرسۆنێل، ڕەوانەی ناوچەکە دەکا.
بۆچوونی ئێوە