بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لە گەڵ فراکسیۆنی دیپلۆماسی مەجلیس وتی: ئەمریکا نیگەرانی شکستی خۆی لە ئاستی دیپلۆماسییە. ئێران لە مەیدانەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی سەرکەوتوو بووە.
ناوبراو زیادی کرد: گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هۆی بەهێز بوونی ئێرانە نەک لاواز بوونی.
لە ئەو دیدارە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی دیپلۆماسی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وێڕای دەسخۆشی لە زەحمەتەکانی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی وڵات، هەوڵی ئەمریکا لە گەمارۆدانی سەرۆکی دیپلۆماسی وڵاتیشیان ئیدانە کرد.
Your Comment