پیشەی سەربازی ئێران بە زوویی بە سیستەمی ڕۆبۆتیک تەیار دەبێت

پیشەی سەربازی ئێران ئەگەری هەیە تا ئێستا سیستەمی ڕۆبۆتیک و سەربەخۆیەک کە ئێستا لە هێزگەکانی ئەمریکا، چین و ڕووسیا هەیە، دەستی نەخستبێت بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستیان دەخات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی نەشناڵ ئینترست وتارێکی لە مایکل ڕۆبین سەبارەت بە توانایی سەربازی ئێران بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە کە ئێران لە باری سەربازییەوە زۆر بەتوانایە بەڵام واشنتۆن هێشتا ئێران، کەم دەبینێت.

مایکڵ لە وتارەکەیدا دەنووسێت: لە بەر ئەوەی کە ڕێبەری ئێران تەکنۆلۆژیای نوێ قبووڵ دەکات، ڕوانگەی گشتی دەوڵەتی ئێران، پێشوازی لە تەکنۆلۆژیای ڕۆژە و ئەو تەکنۆلۆژیا لە بنکە سەربازییەکان، زانکۆکان و کۆمپانیا ناسەربازییەکان بەکار دەهێنرێن.

چەندین ساڵ گەمارۆ، بڕیارە ستراتیژیکەکانی پاش شۆڕش و سەربەخۆیی لە وباری سەربازی بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێران زیاتر لە سەر پیشەی خۆجەیی خۆی پێداگری بکات، ئەمە لە حاڵێکدایە کە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس پشتیان بەستووەتە پیشەی سەربازی و سیستەمی بەرهەمی ئەمریکا.

رووداوەکانی ئەم دواییەی کەنداوی فارس و تێکشکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە نیشانی دەدات ئەو وڵاتە تەیارترین و پێشکەوتووترین سیستەمی سەربازی و بەرگریی هەیە. ئێران یەکەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆیی لە ساڵی ١٩٨٥ بەرهەم هێنا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دیپلۆماتەکان هێشتا سەرەنج دەدەنە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران، بەرەی دوایی تەکنۆلۆژیای سەربازی کە بریتیە لە چەکی هایپراسونیک، ڕۆبۆتیک و سیستەمی سەربەخۆ، لە بەرچاوی پیشەی سەربازی و بەرگری ئێرانە. ئەگەری هەیە ئێستا ئێران چەکی هایپراسونیکی دەست خستبێت یا هاوپەیمانەکانی واتا چین و ڕووسیا ئاوەها تەکنۆلۆژیایەکیان دابێتە ئەو هێزە ناوچەییە.

لە ڕێکەوتی١٢ی جوونی ٢٠١٩، عەلیڕەزا سەباحی فەرد، فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران لە سیستەمی بەرگری نوێ کە دەتوانێت فڕۆکە نهێنییەکان بناسێت و لە کاری خۆی لە هۆشی دەستکرد کەڵک وەربگرێت، هەواڵی دا. ئێستا یەک مانگ پاش ئەوە، ئێران توانی فڕۆکەیەکی ئەمریکا بخاتە خوارەوە، نیشانەی پێشکەوتنی ئێران لە بواری سەرباییە کە نابێت بە ئاسانی لەبەرچاوی نەگیردرێت.

پیشەی ئێران ئەگەری هەیە هێشتا گەشەی نەکردبێت یا بە چەکی ڕۆبۆتیک و سەربەخۆ کە ئێستا لە هێزگەکانی ئەمریکا، چین و ڕووسیا هەیە، تەیار نەبووبێت، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستیان دەخات.

News Code 27835

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =