گفتوگۆی تەلەفۆنی پەمپێئۆ و بێن سەلمان سەبارەت بە ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وەلیعەهدی عەرەبستان لە ڕێگای تەلەفۆنەوە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە الحرە، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

دوو لایەنەکە لە ئەم پێوەندییەدا سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی ناوچەکە قسەیان کرد.

ئەوان هەروەها لە سەر ئێران باس و وتووێژیان کرد.

پەمپێئۆ لەم بارەوە لە تویتەرەکەی خۆی نووسی: ئەمڕۆ لە گەڵ موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی سعوودی گفتوگۆیەکی باشمان هەبوو. لە ئەو بۆ پاڵپشتیی بەهێز و بەشداری لە بەرانبەر زۆربەی کێشەکانی ناوچەکە دەسخۆشیم لێکرد.

News Code 27820

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =