بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، جەماڵ شری ئەندامی ئەنجومەنی قەزای کەنعان لە پاریزگای دیالەی عێراق سەبارەت بە سەبارەت بە تیرۆریستانی خۆکوژی داعشی لە رۆژهەڵاتی باشیک و چالاکیی تەکفیرییەکان لە ١٣ گوندی چۆڵی وەک مەترسی بۆ سەر پاریزگاکانی دیالە و بەغدا هوشداری دا و وتی: ناوچەی بەزایز لە ١٥ کیلۆمەتریی قەزای کەنعان نە تەنیا مەترسییە بۆ سەر ئەو قەزایە، بەڵکوو بە هۆی نزیکیی لە قەزای نەهرەوان مەترسیشە بۆ سەر تەواو پارێزگای دیالە و بەغدا.
شمری جەختی کرد: بەزایری کەنعان بە ئەسپایی خەریکە دەبێتە شوێنی خۆکوژان و داعش لە قەوارەی تۆڕە نووستووەکانی لە ١٣ گوندی چۆڵ چالاکە و هۆی ونبوون و نادیار بوونی داعشییەکان بۆ شوێنی خۆحەشاردانیان دەگەڕێتەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی قەزای کەنعان لە دیالەی عێراق هوشداریشی دا: ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە و رێکارێکی بۆ دەست نیسان نەکرێت، دۆخی ئەمنی ناوچەکە زۆر ئاڵۆز دەبێت و کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەمنیی بەربڵاو گەیشتووە.
Your Comment