بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دیجیتاڵ ترێندز، دۆزرانەوەی خەزێنەی سەهۆڵ لە سەر مانگ لەو ڕووەوە گرینگە کە ڕێ خۆش دەکات بۆ ژیانی درێژخایەن لە سەر ئەو گۆیە.
دەسکەوتە نوێیەکانی ناسا لەوبارەیەوە بە هەڵسەنگاندنی مانگ لە گەڵ هەسارەی مێرکۆری (عەتارۆد) بەو ئەنجامە گەیشتووە کە لە هەر دوو هەسارەکە بە یەک ئەندازە لە شۆڵە و هەسارچەگەلی دیکە کەوتوون و ئەوە بۆتە هۆی سازبوونی کلاورۆژنەگەلی جۆراوجۆر لە ڕووبەری هەر دووکیان.
ئاماژەش دراوە بە هۆی سێبەری هەمیشەیی ئەو کلاورۆژنانە بە سەر جەمسەرەکان و شێوەی بەرکەوتنی پەرەنگی خۆر بۆتە هۆی سازبوونی سەهۆڵی تەمەندار.
کڵاورۆژنەکانی نزیک بە جەمسەری مانگ لە سەدا ١٠ قووڵترە لە کڵاورۆژنەکانی دیکەی سەر ئەو هەسارەیە، ئەوەش گومانی پڕ بوونیان بە سەهۆڵ پەرە پێ دەدات. هەر بۆیە بڕیارە لە داهاتوودا و بە کەڵک وەرگرتن لە گەردوون پێوی دەوڵەمەند بە ڕادار لێکدانەوەیەکی وردبینانەتر لەو بارەیەوە ئەنجام بدرێت.
بۆچوونی ئێوە