پەرلەمانی ژنان لە ١٠ شاری کوردستان ڕێک دەخرێت

بەرپرسی گشتی کاروباری ژنان و بنەماڵەی ئیدارەی پارێزگای کوردستان لە ڕێکخستن و چالاک کردنەوی پەرلەمانی ڕاوێژکاری ژنان لە ١٠ شاری ئەو پارێزگا تا کۆتایی ئەمساڵ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا ئاژیر ڕایگەیاند: ئایدیای پێکهێنانی ئەو کۆمەڵە بۆ یەکەم جار لە خۆراسانی ڕەزەوی دەستی پێکرد و پاش سەرکەوتنی، لە پارێزگاکانی تر ڕێک خرا و ئێستاش پارێزگای کوردستان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئێران، یەکەم پارێزگایە کە دەیەوێت ئەو پەرلەمانە بکاتەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە پێی بەرنامەڕێزییە ئەنجام دراوەکان بڕیارە ئەو پەرلەمانە لە ١٠ شارستانی پارێزگا ڕێک بخرێت، وتی: بە پێی فەرمانەکان، چالاکی ئەو کۆمەڵە لە پارێزگا لە شارستانی مەریوانەوە دەستی پێکردووە و هەوڵ دەدرێت تا کۆتایی ئەمساڵ لە ٩ سارستانی دیکەش پێک بێت.

ئاژیر زیادی کرد: ئەندامانی ئەو کۆمەڵە نزیک بە ٢٥ چینی جیاوازی ژنان لە نێو ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ڕیکخراوە تەکنییەکان، ئەندامانی ژووری بازرگانی و سنفەکان، دێهیاران، ئەنجومەنی سنفە کرێکارییەکان، ژنانی ئەندامی شوورای گوند و شار، لێژنە زانستییەکان، هونەرمەندان و هەڵبژاردەکانی ئۆلەمپیادە زانستییەکان، هەڵدەبژێردرێن.

نووسینگەی کاروباری ژنان و بنەماڵە لە درێژەی ئەنجامی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەکانی پێویست لە سەر پرس و کێشەی کاروباری ژنان و بنەماڵە لە بواری تاکەیی، بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی و بردنیان بەرەو سیاسەتە گەورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگاکانی ئێران ڕێک خراوە.

News Code 27746

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =