سەرۆک گەیشتە فێستیڤاڵی مافی منداڵانی لوبنان

کورتە فیلمی سەرۆک لە دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە بۆ بەشی ڕکابەریی فستیڤاڵی مافی منداڵانی لوبنان هەڵبژاردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژیوار فەرەج زادە دەرهێنەری میرمنداڵی سەقزی لە چەندەمین ئامادەبوونی لە فێستیڤاڵە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکاندا، توانی بە دووهەمین بەرهەمی سینەمایی خۆی هەنگاو بنێتە بەشی ڕکابەریی فستیڤاڵی مافی منداڵانی لوبنان و بڕیارە لە رۆژانی ٢٣ تا ٢٦ نوامبێری ئەوساڵ لە بەیرووتی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.

ئەم فیلمە ٥ خولەکییە کە پێشتر خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی سلێمانی مسۆگەر کردووە، بەسەرهاتی منداڵێکی ١٠ ساڵانەیە کە هاوینان بۆ یارمەتی دانی باوکی شوانێتی دەکات،

ژیوار فەرەج زادە، ئەندامی ١٢ ساڵانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی کانوونی پەروەردەی فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری ساحبی نزیک بە سەقز لە پارێزگای کوردستانە و پێشتریش کورتە فیلمی "چۆلەکەکانی کۆڵانەکەمان"ی بەرهەم هێناوە.

News Code 27735

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =