بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە سەر گرینگایەتی ئەو وڵاتە لە چارەسەری ئاڵۆزی نێوان ئەمریکا و ئێران جەختی کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند لە سەر داواوای عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەند پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا هاتوچۆ کراوە بەڵام ئاماژەی نەکردە سەر چییەتی ئەو پەیامانە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە لە کۆتاییدا جەختی کرد کە پێوەندیەک کە لە نێوان ئێران و ئیمارات گیراوە، لە بەرژەوەندی ئێمە و ناوچەکەشە؛ بە تایبەتی ئەوەی کە ئەو پێوەندییە لە سەر ئاسایشی پاپۆڕوانییە.
Your Comment