بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕیانووستی، ڕووسیا دوێنێ پێنجشەممە ئەمریکا بە گەڕان بە دوای بیانوو بۆ دروست کردنی شەڕ لە کەنداوی فارس تۆمەتبار کرد.
لە هەمان پێوەندیدا، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: دۆخی کەنداوی فارس بە ڕاستی خەریکە دەگاتە خاڵی مەترسیدار و ترسی پێکدادانی سەربازیش لەوێ بەربڵاو دەبێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد:ڕووسیا پێی وایە کە واشنتۆن بە دوای بیناوو بۆ درێژەپێدان بە شەڕە قسە دژی ئێران و پەڕینەوە بۆ قۆباغێکی مەترسیدارتر واتا پێکدادانە.
زاخارا هەورها هەوڵی ئەمریکا بۆ دروست کردنی هاوپەیمانی دەریایی لە گەرووی هورموزی هەوڵێکی ناشیانە لە درێژەی گوشار دژی ئێران ڕاگەیاند.
بۆچوونی ئێوە