بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، مارک سپێر وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممەش جارێکی تر پاگەندەی ئامادەیی بۆ گفتوگۆی بێ پێش مەرج لە گەڵ تارانی دووپات کردەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم بارەوە پاگەندەی کرد: بە دوای کەم کردنەوەی ئاڵۆزین؛ هەروەها هاوکات بە ڕوونی ئەو پەیامە بڵاو دەکەمەوە کە دەمانەوێت بە بێ پێش مەرج، لە هەر کات و شێنێکدا لە گەڵیان دیدار بکەین و دیسان بگەڕێینەوە سەر دانوستان و گفتوگۆ لە گەڵیان.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: سوپای ئەمریکا بۆ ئاسایشی پاپۆڕوانی لە کەنداوی فارس و گەرووی هورموز هەر هەوڵێک کە پێویست بێت ئەنجامی دەدات.
Your Comment