بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسەین سەلامی نیوەڕۆی دوێنی چوارشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتی: بە فەرمی ڕایدەگەیێنم کە هیچ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران تێکنەشکاوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێمە سێ کاتژمێر و ٤٠ خولەک لە سەر ئاوەکانی کەنداوی فارس گەشتی هەبووە و چاوەدێری کردووە، وتی: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێمە لە تەواوی پاپۆڕەکانی ناوچەکە وێنەی ڕاستەوخۆی ناردووە کە بە بەشێک لە وێنەکانمان بۆ ڕای گشتی بڵاو کردووەتەوە.
ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەگەر دوژمنان ئاوەها پاگەندەیەک دەکەن بەڵگەکانی خۆیان دەربخەن، زیادی کرد: ئەمڕۆکە لە جیهان هیچ کەس بێ بەڵگە قسە ناکات، ڤیدیۆی تێکشکانەکە نیشان بدەن، لاشەی ئێرانی بوونی فڕۆکەکە نیشان بدەن.
بۆچوونی ئێوە