کاردانەوەی حزبوڵڵا و نوجەبا بە پاکانە کردنەکان بۆ فەرماندەی سیخوڕی عێراقی

کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق و بزووینەوەی نوجەبا بە پاکانە کردن بۆ فەرماندەی سیخوڕی ئۆپراسیۆنی ئەنبار کە بە سیخوڕی دژی حەشدی شەعبی لە بەرژەوەندی رێکخراوی سیا، کاردانەوەیان نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە اخبار العراق، شێخ عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا بڕیاری بێ تاوان ناسینی مەحموود فەلاحی فەرماندەی سیخوڕی ئۆپراسیۆنی ئەنباری بە قازانجی ڕێکخراوی سیاسی بە واتای لەبەرچاو نەگرتنی خوێنی عێراقییەکان وەسف کرد.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو بڕیارە بە هۆی گوشارەکانی ئەمریکاوە دراوە. دەستێوەردانی ئەمریکا بە تواوەتی ئاشکرا و شەرم هێنەرە.

لە لایەکی ترەوە ئەبو عەلی عەسکەری لە بەرپرسانی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقیش ڕایگەیاند: گوشارەکانی ئەمریکا لە سەر کومیتەی دۆزینەوەی راستییەکان سەبارەت بە مەحموود فەلاح فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەنبار ئاکامی هەبوو. بێ تاوان ناسینی فەلاحی پاش گوشار و دانوستانە گوماناوییەکان لە گەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا و جیهازاتەکانی لە ناوچەکە ڕووی داوە.

ناوبراو زیادی کرد: پرسەکە بەم سادەییە تەواو نابێت.

News Code 27588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =