پاک کردنەوەی ٣٠ ناوچەی عێراق لە تیرۆریستانی داعشی

حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە تا ڕۆژی چوارەمی بەشی دووهەمی ئۆپراسیۆنی " ئیرادەی سەرکەوتن"، ٣٠ ناوچە بە تواوەتی پاک کراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوومریە نیوز، حەشدی شەعبی ڕاپۆرتێکی نوێی لە ڕەوتی پێشکەوتنی بەشی دووهەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی سەرکەوتن لە عێراق بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە تا ڕۆژی چوارەمی بەشی دووهەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی سەرکەوتن ، ٣٠ ناوچە بە تەواوەتی پاک کراوەتەوە.

حەشدی شەعبی هەروەها جەختی کردووە کە لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا توانیویانە ڕێژەی زۆر لە چەک و تەقەمەنی تەکفیرییەکان بدزۆنەوە و دەستی بە سەردا بگرن.

شیاوی باسە، ئۆپراسیۆنی ئیرادەی سەرکەوتن کە ماوەیەک لەمەوپێش بەشی یەکەمی کۆتایی هات، پاک کردنەوەی سنوورەکانی سووریا و عێراق لە سێ لای سەلاحەدین، ئەنبار و نەینەوای خستووەتە دەستووری کاری خۆیەوە.

News Code 27581

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =