دزەی ۱۰۰۰ داعشی بۆ ناو عێراق وەدرۆ خرایەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار کاردانەوەی بە هەواڵی دزەی ۱۰۰۰ داعشی بۆ ناو عێراق نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین, فەهەد ڕاشد, ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار , وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دزەی داعش بۆ ناو عێراق لە بیابانی ڕۆژاوایی , ڕایگەیاند: ئەوەی کە میدیای ئەمریکایی سەبارەت بە هاتنی ۱۰۰۰ داعشی ڕایگەیاندبوو, هەڵەیە.

ڕاشد زیادی کرد: ئەو هەواڵەی سەبارەت بە هاتنی داعش بۆ عێراق لە سەرەتای ئاپڕیل بڵاو بووەوە هەڵەیە.

هاوکات داوای کرد که هێزەکانی عێراق هۆشیار بن و وریای دزە کردنی چەکدارانی داعشی بۆ ناو بیاوانەکانی ئەنبار بن.

شیاوی ئاماژەیە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی ئەوەی کردبوو کە هەزار داعشی لە سەرەتای ئاپڕیلی ئەمساڵەوە خۆیان خڕاندووەتە ناو عێراق.

News Code 27572

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =