دانوستانی ئەمریکا و تورکیا لە سەر ناوچەی ئەمنی سووریا

هەڕەشەی تورکیا بۆ ئەنجامی هێرشی نوێ لە خاکی سووریا بووە هۆی سەفەری جەیمز جێفری بۆ ئەنقەرە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕیەت، پاش هەڕەشەی مەولوود چاوش ئوغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئەنجامی هێرشی نوێ لە خاکی سووریا، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا چووە ئەنقەرە.

بیانووی ئەنقەرە بۆ ئەنجامی ئەو هێرشانە، هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە تورکیایە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی دەست پێکردنەوەی ئۆپراسیۆنی فورات لە لایەن سوپای ئەنقەرەوە لە سووریا، وتی: ئەگەر یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە، درێژە بداتە هەڕەشەکانی، ئۆپراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فڕات دەست پێدەکەین و ئەمریکاش ئەبێ سەرەنج بداتە هەڵوێستی ئێمە لەو بوارەوە.

چاوش ئوغڵوو بە رەخنە لە ئەمریکییەکان وتی: بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن، هێزی هاوبەشی دابین کردنی ئاسایش لە گەل ئەمریکا پێک دێنین. ئەوەمان بە بەرپرسانی واشنتۆن وتووە کە بە بیانووی دۆخی ئەدلەب، ناتوانین ناوچەی منبەج لە بیر بکەین. چەندین جار لادانی بەرپرسانی ئەمریکی لە بەڵێنی نەخشە رێگای منبەجمان بینیوە.

پرسی گفتوگۆکانی جێفری لە ئەنقەرە، گفتوگۆ لە سەر ناوچە ئەمنی سووریا و دۆخی ئەو وڵاتەیە.

News Code 27555

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =