بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پێی گۆرانکارییەکانی ئەم دواییە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادە بوون لە بڕیارگەی ناوەندی خاتەملئەنیا لە گەڵ سەردار غوڵام عەلی رەشید فەرماندەی ئەو بڕیارگە دیداری کرد و دوایین دۆخی ناوچەکە و مەترسییەکان و هەروەها ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانیان تاوتوێ کرد.
سەرلەشکەر ڕەشید وێڕای شرۆڤەی ئەگەری هەڕەشەکان لە داهاتوو و ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدارەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دۆخی جیاواز، وتی: بەربەرکانێی پتەو و زیرەکانەی هێزە چەکدارەکان لە بەرانبەر هەرەشەکان دژی ئێران ڕێگری دەکات لە قبووڵ کردنی مەترسی هێرش بۆ سەر ئێران.
ناوبراو جەختی کرد: تێچووی ئاوەها دەست درێژیەک زۆر زیاتر دەبێت لە دەستکەوتەکان بۆ دوژمن.
ناوبراو وتیشی: لایەنەکانی توانی بەرگری و هێرشبەری ئێران، دوژمن تووشی شۆک دەکات.
Your Comment