بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ئەو بەڵینەی کە درابوو بۆ بڵاو کردنەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزی هەوافەزای سوپا لە پاپۆڕی ئەمریکی " یو ئێس ئێس باکسر" کە پاگەندەی تێکشکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێران لە ڕۆژی پێنجشەممە و لە گەرووی هورموز کرابوو، پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران یەکەم وێنە پێوەندیدارەکان بە ئەو بابەتەی بۆ سەلماندنی ئەو درۆوە ئەمریکییە بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بە توانی هەواڵگری هێزە چەکدارەکان، هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی ئێران لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی، هاتنی پاپۆڕی ئەمریکی یو ئێس ئێس باکسر و ٥ بەلەمی هاوڕێیی بە تواوەتی و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە ژێر چاوەدێری بووە و لە ئەو ماوە بنکە پەهبادییە خۆییەکان، هیچ جۆرە کارێکی نائاسایی و هەڕەشەی لە لایەن هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمەیکا لە ئەو پاپۆڕەی تۆمار نەکردووە.
بەم پێیە گەڵاڵەی پاگەندەی تێکشکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە گەرووی هورموز بە بێ پێشکەش کردنی هیچ بەڵگەیەک زیاتر بێ بنەما بوونی قسەکانی بەرپرسانی ئەمریکی لەو بارەوە دەردەخات.
Your Comment