ئێران نیشانی بدات کە خوازیاری دانوستانە!

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پەراوێزەکان لە سەر ئامادەیی مەرجداری ئێران سەبارەت بە توانای مووشەکی خۆی، وتی: تەنیا کارێک کە ئێران ئەبێت ئەنجامی بدات نیشانی دانی ئامادەیی خۆی بۆ دانوستانە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مورگان ئۆرتگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هەفتانەی خۆی لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر هەواڵی ڕۆژی ڕابردوو وتی: سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەندین جار وتوویانە ئامادەی گفتوگۆی بێ مەرج لە گەڵ ئێرانن؛ ئێستا ئێرانییەکان بەس نیشانی بدەن کە ئامادەی گفتوگۆن.

ئەو بەشە لە قسەکانی مورگان ئۆرتگاس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کاردانەوە بە پرسیارگەلێک پێوەندیدار بە پاگەندەی مێدیا ڕۆژاواییەکان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئێران بۆ دانوستان لە سە بەرنامەی مووشەکی و پاشان رەت کردنەوەی ڕاپۆرتەکان لە لایەن تارانەوە هاتووەتە ئاراوە.

ئۆرتگاس لە درێژەدا جەختی کردووە کە ١٢ هەنگاوە دیاری کراوەکە لە لایەن مایک پەمپێئۆوە هێشتا لە سەر مێزە.

News Code 27458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =