ئۆپەراسیۆنی "ورەی سەرکەوتن" ئەبووبەکر بەغدادی کردۆتە ئامانج

سەرچاوەگەلی عێراقی بە ئاماژە بە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ورەی سەرکەوتن لە دژی تەکفیرییەکان لە ڕووبەرێکی بەربڵاو لە سێ پارێزگای ئەو وڵاتە، ڕووانیانە ئامانجی سەرەکیی ئەو ئۆپەراسیۆنە کە گرتنی سەرکردەی داعشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەگەلی عێراقی لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ورەی سەرکەوتن کە ماوەیەک لەوە پێش لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەلاحەدین و ئەنبار تا سنوورەکانی سووریا دەستی پێکرد بوو، هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە هێزەکانی عێراقی لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنە پێشڤەچوونێکی بەربڵاویان بووە و ئامانجی سەرەکی لە ئۆپەراسیۆنی ورەی سەرکەوتوو دەستگیری و قۆڵبەست کردنی ئەبووبەکر بەغدادییە کە بە وتەی سەرچاوەگەلی هەواڵگری خۆی لە سارای رۆژئاوایی عێراقدا حەشار داوە.

لەو ئۆپەراسیۆنە کە بە بەشداریی سوپا و حەشدی شەعبی عێراق بەڕێوە دەچێت، هێزەکانی عێراقی پێشڤەچوونی بەرچاویان لە ناوچەگەلی سارایی و کوێستانی لەو سێ پارێزگایەدا لە ڕووبەرێکی زیاتر لە سەدا ٤٢ی کۆی ڕووبەری عێراقدا بووە. سارای رۆژئاوایی عێراق لە سەدا ٢٣ی ڕووبەری ئەو وڵاتە پێکدێنێت.

هاوکات عەلی حەسنی فەرماندەی حەشدی شەعبی مێحوەری باکووری عێراق ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی ورەی پیرۆز زۆر بەربڵاوە و میحوەری ئێمە دوورە لە میحوەرەکانی سوپا و پێکهاتە سەربازییەکانی دیکە و لە لایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە پاڵپشتی دەکرێین و نەک لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.

ڕاشیگەیاند: بە گشتی ئێمە خوازیاری پاڵپشتیی ئاسمانی نین، چونکە چالاکیی ئێمە لە سەر زەوی بۆ پاکسازییە نەک بۆ شەڕ و ئێمە داواکاری هیچ جۆرە پاڵپشتییەکی ئاسمانی لەو ئۆپەراسیۆنە نەبووین.

News Code 27407

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =