بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران هوشداری دا و جەختی کرد کە ئەو شەڕە پاشهاتی کارەساتباری بۆ عێراق و ناوچە بە دواوە دەبێت.
ناوبراو وتیشی: عەرەبەکان پارەیەکی زۆریان داوە بۆ جێبەجێ کرانی مامەڵەی سەدە و فرۆشرانی فەلەستین.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەرح هەروەها سەبارەت بە پۆستەکانی کابینەی عادڵ عەبدولمەهدی ڕایگەیاند: پشک پشکێنی حزبی لە دابەش کردنی پۆستەکانی دەوڵەتی دەبێ وەلاوە بنرێت و بابەتەکە ڕادەستی سەرۆک وەزیران بکرێت.
عامری جەختی لە یەکگرتوویی نیشتمانی ڕیشەکێش کردنی تایفەگەری کرد و ئەو هاوڕیزییەی بە هۆکاری سەرکەوتن بە سەر تیرۆیزمدا زانی.
Your Comment