بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، وتەبێژی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە کاردانەوە بە دەسپێکی هەنگاوی دووهەم لە داپەڕە بەرجامییەکانی ئێران وتی: لە بڕیاری ئێران بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم ئاگادارین، پشکێنەرانی ئاژانس کە لە ئێراندا جێگرن، لە گەڵ لێکدانەوەی گۆڕانکارییە باس کراوەکان؛ ئەو بابەتەمان پێ ڕادەگەیێنن.
شایانی باسە، ئەوڕۆ عەباس عێراقچی جێگری وەزارەتی دەرەوە لە هەڵگرتن هەنگاوی دووهەمی وەڵام بە ناپەیمانی ئەمریکا و دەستەوەستانی ئەوڕووپا هەواڵی دا و وتی: ئەگەر لە هەنگاوی یەکەم پابەندی بەڵێنەکانمان لە بواری ئاستی خەزێنەکردن نەبووین، لە هەنگاوی دووهەم هەمبەر بە بەڵێنەکانمان لە ئاستی پیتاندن و خەستییدا دەچێنەوە و پابەند نەبوونمان بەو بەڵێنانە ڕادەگەیێنین.
بۆچوونی ئێوە