بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە بەرپرسی دەرکردنی سزای ئیعدامی لە پێکهاتەی تیرۆریستی داعش دەستگیر کرا.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: هێزەکانی پۆلیسی قیارە لە پارێزگای نەینەوا بە پێی زانیاری ورد بە هاوکاری هاووڵاتیانی عێراقی یەکێک لە ئەندامای داعش کە بە جلی ژنانەوەخۆی داپۆشیبوو، دەستگیر کرد.
بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو تیرۆریستە داعشییە لە دادگای بە ناو "دادگای شەرعی" داعش چالاکی دەکرد و بەرپرسی تۆبە پێدان و دەرکردنی سزای ئیعدامی ژمارەیەک لە هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سەردەمی دەسەڵاتداری داعش لە سەر شاری موسڵ بووە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی کە ئەو تیرۆریستە عێارقییە لە یەکێک لە باڵەخانە وێرانەکانی گوندێک هەڵکەوتوو لە باشووری شاری موسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا دەستگیر کراوە.
بۆچوونی ئێوە