بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر, هونەرمەند مەزهەر خالقی, لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد لە زانکۆ کوردستان ڕایگەیاند: ئەم کارە فەرهەنگی و مرۆڤیە جێگای ڕێزە و یەکەمین پشتیوانیشی پارێزگاری کوردستان و دیکەی بەرپرسانی کوردستان بووە.
ئەو زیادی کرد یەکەم جارە کە پاش ۳۸ ساڵ هەنگاوم ناوەتە خاکی وەتەن لەگەڵ ئەم کارە فەرهەنگیە بەرەو ڕوو بوومەوە و دەبێ بە یارمەتی یەکتر ئەم کارە تەواو بکەین.
ئەوەشی وت کە ئاواز و فەرهەنگی ئێران لە سنووری فولکلۆر تێپەڕیوە و ئەمڕۆ بووەتە برەندێک لە جیهان.
خالقی بە ئاماژە بەوەی کە مرۆڤ دروست کراوی خوایە وتی: ئێمە ئەخلاق و هەڵسوکەوتی خۆمان لە سروشت گرتووە و ئەگەر سروشتمان خوش دەوێت دەبێ یەکترمان خۆش بوێت.
هونەرمەند مەزهەر خالقی وتیشی: ئێرە سنەیە شار و زێدی من. من سنە بە مەستوورە ئەردەڵان و ئایەتوڵا مەردۆخەوە دەناسم.
Your Comment