کورد خۆڕاگری مێژووە/ کۆنگرە دەرفەتە بۆ ناساندنی گەنجینە پڕبایەخەکانی کورد

وەزیری ئیرشادی ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سنە وتی: کۆنگرەی ناودارانی کورد دەرفەتێکە بۆ ئەوەی گەنجینە پڕبایەخەکانی کورد بناسرێن.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەید عەباس ساڵحی وەزیری ئیرشادی ئیسلامی ئێران  کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە 12ی پووشپەڕ بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی دووڕۆژەی ناودارانی کورد گەیشتە شاری سنە لە لێدوانێکدا وتی: کورد خۆڕاگری مێژووە.

ساڵحی ئاماژەی بە مێژووی کۆنی زمان و ئەدەبی کوردی و پەیوەندی لەیەک نەپچڕاوی نێوان نەتەوەی کورد و دیکەی گەلانی ئێران کرد و ڕایگەیاند: کورد دڵی زیندووی ئێرانە و  وشەی ئێران و کورد پێکەوە گرێدراوی لە یەک نەترازراون.

وتیشی: بوونی هەڤگری نەتەوەیی و جۆراوجۆری فەرهەنگی پارێزەری ئێرانی ئیسلامیە و ئەم دوو باڵە هەمیشە مایەی سەربەرزی و بەهێزی وڵات بووە.

زیادیشی کرد: لە سەردەمی کۆنەوە خەڵکی کورپ و دیگەی نەتەوەکانی ئێران پێکەوە بە ئاشتی و ئارامی ژیاون و ئێستاش ئەم هەڤگریە ماوە.

وەزیری فەرهەنگ ڕایگەیاند : زمانی کوردی وەک زمانێکی زیندوو و بەردەوام خەزێنەیەکە لە نەرمی و جوانی و ئەدەبیات و وێژەی کوردی نمانەیەکە لە هەزاران ساڵ هەوراز و نشێوی ئەم خەڵکە.

ساڵحی زیاتر وتی: کۆنگرەی ناودارانی کورد دەرفەتێکە کە گەنجینە پڕبایەخ و گەورەکانی ئەم نەتەوە ببینرێت و بگواسترێتەوە بۆ بەرەی گەنج.

News Code 27238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =