بەڕێوەچوونی دەیان بەرنامەی فەرهەنگی لە پەراوێزی کۆنگرەی ناودارانی کورد

سکرتێری کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد بەرنامە پەراوێزی، فەرهەنگی و هونەرییەکانی ئەو کۆنگرەیەی لە شاری سنە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان، عوبەید ڕوستەمی لە بەڕێوەچوونی بەرنامەی تایبەتی شەوی شێعر و مۆسیقا لە چەندین سانس بە ئامادە بوونی گەورە کەسایەتییەکانی بواری مۆسیقا و شێعری کوردی لە بەشی پەراوێزی ئەو کۆنگرە هەواڵی دا و وتی: ئەو بەرنامە لە ٩ ی پووشەڕەوە دەست پێدەکات و تا ١٣ ی پووشپەڕ درێژەی دەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەڕێوە چوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سنە وتی: بەرنامەی تایبەتی پێش بینی کراو لە کۆنگرەی ناودارانی کورد لە ٩ ی پووشپەڕ بە کردنەوەی پیشانگای کتێب و خۆشنووسی لە سنە دەست پێدەکات.

ڕوستەمی زیادی کرد: ڕۆژی دووشەممە ١٠ پووشپەڕ بیژەن کامکار و عادڵ نادری و ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕیش کۆنسێرتی شارام نازری و سەعدوون کاکەیی بەڕێوە دەچێت کە هەر یەکە لە ئەو گۆرانی بێژانە لە دوو بەشدا بەرنامەیان هەیە.

بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد زیادی کرد: لە ڕێوڕەسمی کردنەوەشیدا میکائیل ئەسڵان و لە ڕێوڕەسمی کۆتاییش کەیهان کەلهوڕ و عەلی ئەکبور مورادی بەرنامەیان هەیە.

ناوبراو لە بەرنامەی پەراوێزییەکانی تری ئەو کۆنگرە بڵاو کردنەوەی فیلمی سینەمایی ڕۆز لە دەرهێنانی کازم ئوز لە دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی کوردی تورکیا ناوبرد و وتی: ئەو فیلمە ڕۆژانی ١١ی پووشپەڕ لە سینەما بەهمەنی سنە و ١٢ ی پووشپەڕ لە سینەما کوردستانی مەریوان بڵاو دەبێتەوە.

ڕوستەمی بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە تەواوی بەستێنە فەرهەنگی و چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک لە بواری جیاوازەکان بۆ بەڕێوە چوونی ئەو ڕووداوە بەنرخە کەڵک وەرگیراوە، وتی: چالاکانی فەرهەنگی و خاوەنەکانی فەرهەنگ و هونەری پارێزگا لە پاڵ بەرپرسانی پارێزگایی تا ئێستا هاوکار و هاوڕیی باشیان لە گەڵ کاربەدەستانی ئەو کۆنگرە هەبووە کە شیاوی دەست خۆشییە.

کۆنگرەی ناودارانی کورد بۆ ناساندن و بەرز نرخاندنی کەسایەتییە گەورەکانی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتی لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ ی پووشپەڕ لە سنە بەڕێوە دەچێت.

News Code 27166

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =