بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژامری خۆی لە تویتەر نووسی: لە ٢٨ ی جوون، ئێمە ساڵڕۆزی هێرشی تۆقێنەری کیمیایی بۆ سەر خەڵکی سڤیلی ئێران لە سەردەشت بەرز ڕادەگرین. ئێمە هەرگیز لە بیری ناکەین کە جیهانی ڕۆژاوا پاڵپشتیان لە سەدام کرد و تانەنت ئەویان بە چەکی کیمیایی پڕچەک کرد.
ناوبراو لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایش هەرگیز هێرشی کیمیایی سەدام بۆ سەر خەڵکی ئێمە ئیدانە نەکرد، وتی: ئێمە ئەو کات، پتەو ماینەوە؛ ئێستاش هەر پتەوین.
Your Comment