AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٩ ٠٩:٥٣

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران:

کیمیابارانی سەردەشت نموونەی پێکهاتەی دەسەڵاتدارانی سیستەمی جیهانییە

کیمیابارانی سەردەشت نموونەی پێکهاتەی دەسەڵاتدارانی سیستەمی جیهانییە

وتەبێژی دەوڵەت جەختی کرد: بوردمانی سەردەشت نموونەیەک لە پێکهاتەی دەسەڵاتدارانی سیستەمی جیهانی بەرژەوەندی خواز و مێدیاکانیانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت لە دەقێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە جەختی کرد: سەردەشت لە حەوتی پووشپەڕی ١٣٦٦ بوردمان کرا بەڵام هیچ ناڵەیەک بۆ ژنان و منداڵانی سەردەشتی و هەڵەبجەیی لە دڵی هیچ بنکەی جیهانییەوە دەرنەهات.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەوە نموونەیەک لە پێکهاتەی دەسەڵاتدارانی سیستەمی جیهانی بەرژەوەندی خواز و مێدیاکانیانە. ئێمە ئەبێ هەروا ئاشتیخواز بەڵام بەهێز لە پاڵ یەکەوە بین.

News ID 27162

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha