سەردەشت قوربانی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی/ مافی مرۆڤێک کە لە تەپڵی درۆ دەدات

۳۲ ساڵ لە کیمیابارانی سەردەشت تێدەپەڕی بەڵام ئەو شارە هێشتا بەرەوڕووی کەمایەسیی دەرمانییە و هێشتا بۆنی خەردل و قۆخەڕەشە دەدا؛ قۆخەیەکی ئاوێتەی دەنگی مافی مرۆڤی درۆیین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی پارێزگەکان – سەکینە ئیسمی: بوردۆمانی کیمیایی سەردەشت لە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ٦٦ هێشا یەکێکە لە کارەساتە تاڵە مرۆڤییەکان لە دژی گەلی چەوساوەی ئێران لە جیهاندا کە بۆ سێ دەیە دەچێت بە ڕواڵەتی درۆیینی مافی مرۆڤی ئەمریکی و ستەمکاری جیهانییە و وەک خاڵێکی شەرمەزاری بە ناو چاوی پاگەندەکارانیەوە خۆ دەنوێنێت.

کیمیابارانی شاری سەردەشتی ١٢ هەزار کەسی، کارەساتبارترین هێرشێکی کیمیایی بوو کە تێیدا کە بە گوێرەی ئاماری فەرمی هەشت هەزار و ٢٥ کەس بەرکەوتن و نزیکی ١٣٠ کەس لە هەمان رۆژ و لە ماوەی مانگێکی پاش ئەو ڕووداوە شەهید بوون.

بێدەنگیی پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ

ئەوساڵ لە کاتێکدا هەنگاو دەنێینە سی و دووهەمین ساڵوەگەری کارەساتی ٧ی پووشپەڕی سەردەشت کە هێشتاش بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و پاگەندەکارانی درۆیینی یاساگەلی نێوودەوڵەتی هەمبەر بە کیمیاباران و کۆمەڵکوژیی خەڵکی بێ تاوان و چەوساوە بێدەنگن. هەڵبەت نابێ لە بیرمان بچێت کە لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕی داسەپاوەی ئێران و عێراق زیاتر لە ٢٤٠ جار ناوچەگەلی جۆراوجۆری وڵات و لەوان ٣٠ شار و گوند کەتنە بەر شاڵاوی کیمیابارانی بەعس و لەمناوە زامی سەردەشت قووڵترین کارەساتێکە کە بە پاڵپشتیی دەڵاڵان و کۆمپانیاگەلی ئەورووپی لە دابین کردنی کیمیایی بە ناوچاوی مێژۆوە تۆمار کرا.

کیمیاباران ئەگەرچی پێشێل کردنی پرۆتۆکۆلی ١٩٢٥ بوو، بەڵام بە داخەوە تا ئێستاشی لە سەر بێ دەنگی قۆخەی بەرکەوتووانی ئەو ڕووداوە نەیتوانیوه پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەخەبەر بێنێت.

ئێستاش پاش زیاتر لە سێ دەیە لەو کارەساتە مرۆییە، شاری سەردەشت هەر بۆنی بلۆق و قۆخەی خەردل دەدا و کەمتەرخەمی و کەمایەسیی هەندێک ئیمکاناتی بە تایبەت لە کەرتی دەرمانیدا ژانێکی دوو قاتەیە لە سەر زامی خەڵکی ئەو ناوچەیە کە پێویستی بە ئاوردانەوەی تایبەتیی بەرپرسانەە.

پەروین کەریمی واحد کە گیانبازێکی لە سەدا ٧٠یی  و یەکێکە لە سێ بە جێ ماوەی بنەماڵەیەک کە ١٠ کەسیان بە هۆی کیمیاباران شەهید بووە، سەبارەت بە کێشەی بەرکەوتووانی سەردەشت وتی: لە سەردەشت لە ساوای چەند رۆژەوە بگرە تا پیرەمەرد و پیرەژنی ٩٠ ساڵە یان شەهید بوونە و یان بەر ژاراوی کیمیایی کەوتوون، بەڵام هێشتاش کەسانێکی زۆر هەن کە پاش ٣٢ ساڵ هێشتا نەیانتوانیوه بەرکەوتووییان بسەلمێنن.

ئەو خاتوونە گیانبازە وێرای گلەیی لە کەمتەرخەمی و کەمایەسیی ئیمکاناتی دەرمانی، وتیشی: بە داخەوە ئێستا زیاترین گرفت و کێشەی بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت لە پەنای کێشەگەلی دەرمانی، دابین کردن و نرخی دەرمانەکانە و بە هۆی گران بوون و نایاب بوونی هەندێ لە دەرمانەکان زۆربەی گیانبازان لە کێشەدان.

کەریمی واحد بە ئاماژە بەوەی کە هەندێک لە بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت ڕەنگە ڕواڵەتێکی تەندروستیان هەبێ، بەڵام سیە و سینگی زۆربیە خەڵکی سەردەشت بەر گازی خەردەل کەتووە و هێشتا قۆخە ڕەشەی مۆڵەتی قسە کردن بە خەڵکی ئەو دەڤەرە نادات، بیری هێنایەوە: بەرپرسان دەبێ سەرنجی زیاتر بدەنە خەڵکی ئەم شارە کە بوون و نەبوونی خۆیان بە باشتری  شێوە ئاراستەی شۆڕش و نیزام کردووە و تەنیا ٧ی پووشپەڕ سەردەشتیان بیر نەکەوێتەوە.

کەمایەسیی ناوەندگەلی دەرمانیی دەوڵەمدند بە جیهازاتی پێویست هێشتا گەورەترین کێشەی بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشتە. ئەم کێشەیە لە پەنای قبووڵ نەکردنی دپسیەی زۆربەی ئەوان لە کیمیاباران زیانیان پێگەیوە پاش تێپەڕینی ٣٢ ساڵ لە کیمیاباران ژانێکی دووقاتەیە لە سەر شانی بەرکەوتووان.

بەرکەوتووان هێشتا بۆ چارەسەری دەچنە ورمێ و تاران

کلینیکی تایبەتی گیانبازان چێ کراوە، بەڵام چەند ساڵە بە بێ چکۆلەترین ئیمکانات و پزیشکی پسپۆڕ هەروا بە نیوە داخراوەیی ماوەتەوە و بەرکەوتووان و گینابازانی کیمیایی ناچارن بۆ چارەسەریی ئێش و زامەکانیان ڕوو لە ورمێ یان تاران بکەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت سەبارەت بە دوا دۆخی بەرکەوتووان و گیانبازانی کیمیایی سەردەشت وتی: ٣٢ لەو کارەساتە مرۆییە تێدەپەڕێت، لەو ماوەیەدا هەنگاوی زۆر لە لایەن دەوڵەتانی ناوخۆوە هەڵگیراوە، بەڵام هێشتا پرسی دەرمان و دابین کردنی دەرمان، کەمایەسی پزیشکی پسپۆڕ خەڵکی ئەم شارە دەچەوسێنێتەوە.

عەبدولڕەحیم واحیدی بە ئاماژە بەوەی کە هێشتا زۆربەی بەڵێنی بەرپرسانی وڵات و پارێزگا و تەنانەت شار وەدی نەهاتووە و خەڵکی بەرەوڕووی کێشەگەلێکی زۆرن، وتیشی: بابەتێکی کە بۆتە مایەی ڕەنجی ئێمە و خەڵکی سەردەشت ئەوەیە کە ئەو شارە تەنیا ٧ی پووشپەڕ وەبیر دێتەوە و لەو رۆژەدا بەڵێنیی جۆراوجۆر بە خەڵکی دەدرێ، بەڵام بەیانی ٧ی پووسپەڕ فەرامۆشی دەکەین.

ناوبراو بیری هێنایەوە کە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان چ لە ئاستی نەتەوەیی و پارێزگایی و خۆجێی ئەگەرچی دەنگی سەردەشتی بە گوێی جیهان گەیاند، بەڵام کێشەی ئەو خەڵکە چارەسەر ناکات و زیادی کرد: پێکهێنانی کۆمیسیۆنگەلی پزیشکی بە ئامانجی پێڕاگەیشتن بە گیانبازانی کیمیایی، چارەسەریی کێشەگەلی تەندروستی، دەرمانی و هەروەها گەشەی ژێرخانەکانی ئەو شارە دەتوانێ کەمێک لە ژانەکانی ئەو خەڵکە کەم بکاتەوە.

واحدی خوازیاری چارەسەریی کێشەی تاقە کلینیکی بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت بوو و ڕایگەیاند: لە ئێستادا ئەو ناوەندە بۆتە قوربانی ناکۆکیی نێوان وەزارەتی پزیشکی و بنیاتی شەهید و کاروباری گیانبەخشان و دۆخێکی نادیاری هەیە.

قۆخەی خەردلی سەردەشت و بێدەنگیی پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ

سەرۆکی ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت وێرای گلەیی لە بێدەنگیی پاگەندەکارانی درۆیینی مافی مرۆڤ، وتی: زیاتر لە سێ دەیە لەو کارەساتە مرۆییە تێدەپەڕێت و سەرەڕای ئاراستە کردنی سکاڵاگەلی جۆراوجۆر بە دادگەی لاهە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، هێشتا خەڵکی سەردەشت نەیان توانیوه دەنگی چەوساوەیی خۆیان بە گوێی پاگەندەکارانی درۆیینی مافی مرۆڤ بگەیێنن و لە خەونی کەمترخەمی ڕایانچڵەکێنن،

واحدی بە ئاماژە بە بێدەنگیی سامناکی هۆکارانی ئەو جەنایەتە مرۆییە، وتیشی: بە داخەوە بەرپرسانی وڵات بە تایبەت وەزارەتی دەرەوەش هەنگاوێکی ئەوتۆیان بۆ مسۆگەر کردنی مافی لە کیس چووی خەڵکی چەوساوەی سەردەشت لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵنەگرتووە و هیوادارین رۆژێ بتوانین دەنگی چەوساوەیی خەڵکی سەردەشت بە گوێی جیهاندا بگەیێنین.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر کارەساتی دژە مرۆیی ٧ی پووشپەڕ و کیمیابارانی خەڵکی بێ تاوانی سەردەشت لە هەمان ساڵدا لە لایەن ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە هەند وەردەگیرا و هۆکارانی ئەو جەنایەتە سزا دەدران، جەنایەتی حەڵەبچە هیچکات ڕووی نەدەدا و ئەو ڕژیمە بە بێ ترس ناوچەگەلی دیکەیان نەدەکردە ئامانجی کیمیاباران.

سەرۆکی ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت بەشداریی بەردەوامی ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە لە کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان OPCW، ناسرانی سەردەشت وەک یەکەمین شاری قوربانیی چەکی کیمیایی جیهان، پەیوەندی لە گەڵ زیاتر لە ٣٠ ئەنجومەنی نێودەوڵەتی و ئێتیلاف لە گەڵ ئەنجومەنە چالاکەکان بەشێکن لە هەنگاو و چالاکییەکانی ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت.

سەردەشت قوربانیی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی

نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی‌یش بە ئاماژە بەوەی کە سەردەشت قوربانیی تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە، وتی: بە داخەوە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پاگەندەکارانی درۆیینی مافی مرۆڤ ٣٢ ساڵە هەمبەر بەو جەنایەتە مرۆییە بێدەنگە.

ڕەسووڵ خزری بە ئاماژە بەوی پاش تێپەڕینی زیاتر لە سێ دەیە پەیمای خەڵکی چەوساوەی سەردەشت تەنیا ئاشتییە، گلەیی لە کێشەگەلی دەرمانیی خەڵکی سەردەشت لە پاش ٣٢ لە کارەساتی مرۆیی کیمیابارانی ئەو شارە کرد و ڕایگەیاند: تەواو خەڵکی سەردەشت خوازیاری کرانەوەی نەخۆشخانەی سەرووپسپۆڕیی بەرکەوتووانی کیمیایی لەو شارە و ئاوردانەوەی جیدیی بەرپرسان لە گیانبازانی کیمیایین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئێران و سەردەشت قوربانیانی تیرۆریزمی نێودەوڵەتین و داگیرکەرانی جیهانی بە گوشار خستنە سەر کارگێرانی دڵسۆزی شۆڕش، هەوڵی ناونیتکەی تیرۆریست لێنانی دەدەن، هەر بۆیە وەزارەتی دەرەوە دەبێ دروست و بەجێ لە دەرفەتی سەردەشت لە کۆمەڵگای جیهانیدا کەڵک ببات.  

نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی سەبارەت بە کێشەی بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت وتیشی: تا ئێستا چەندی جار سەردانی کلینیکی بەرکەوتووانی کیمیایی کراوە، بەڵام بە داخەوە نمونە دەرمانەکانی کەم و نەگونجاوە و وەک ساڵانی ڕابردوو کەمایەسییەکان بە شێوەی بەردەوام ماونەتەوە.

کەواتە لە ٣٢ئەمین ساڵوەگەری کیمیارابارنی شاری سەردەشت نابێ لە بیرمان بچێ کە ٣٢ ساڵە خەڵکی ئەو ناوچەیە بە ڕەنجەوە رۆژگار تێدەپەڕێنن و هێشاتش هیوایان ئاوردانەوە و بەهادانی تایبەتیی بەرپرسان لە ئێش و زامەکانیانە.

News Code 27153

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =